Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 05:25

ئاگاداری ئەو نیشانانەی نێو دەم بن ؟!

کوردستان TV
100%

دەم بە یەكێك لە گرنگترین ئەندامەكان دادەنرێت كە ڕەنگدانەوەی دۆخی تەندروستی جەستەیە، بەو پێیەی هەندێك لەو نیشانانەی لەسەری دەردەكەون، ڕەنگە ئاماژە بن بۆ بوونی نەخۆشییە مەترسیدارەكانی وەك شێرپەنجە و ئایدز.
كەمی بەرگری لەش ..
برینی لێو، ناوەوەی ڕوومەت، یان پووك لەوانەیە نیشانەی تووشبوون بە ئایدز بێت. چونكە ڤایرۆسەكە هێرش دەكاتە سەر سیستەمی بەرگری لەش و لە حاڵەتە دەگمەنەكاندا دەتوانێت ببێتە هۆی تووشبوون بە ئایدز ئەگەر بەرگرییەكانی جەستە خۆی ئیفلیج ببێت تا ئەو ڕادەیەی ژیانی نەخۆشەكە بكەوێتە مەترسییەوە.
لە ئێستادا هیچ چارەسەرێك بۆ ئایدز نییە، بەڵام دەرمانی زۆر كاریگەر هەیە كە زۆربەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسەكە بوون  بۆ ئەوەی تەمەنێكی درێژ و تەندروست بژین، بەمەرجێك زوو دەستنیشان بكرێت.
شەكرە..
نەخۆشی شەكرە نەخۆشییەكی مەترسیدارە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا.نیشانە باوەكانی بریتین لە پێویستی میزكردن زیاتر لە ئاسایی و دابەزینی كێش و ماندوێتی.بەڵام بوونی بۆنێكی هەناسەی "میوەیی" كە لە ئەنجامی گۆڕینی ئاستی بەرزی شەكر بۆ تامێكی ترشەوە دروست دەبێت، ڕەنگە نیشانەی نەخۆشیش بێت.
نەخۆشییەكانی پووك..
خوێنبەربوون، ئاوسانی پووك، یان سووربوونەوەی پووك دەتوانێت نیشانەی نەخۆشی پووك بێت.نەخۆشییەكە نەك هەر دەبێتە هۆی لەدەستدانی ددانەكان، بەڵكو كۆمەڵێك بەڵگە لە گەشەكردندان كە ئاماژە بەوە دەكەن كە نەخۆشییەكە پەیوەندی بە حاڵەتە مەترسیدارەكانی ژیانەوە هەیە وەك خەمۆكی و نەخۆشییەكانی دڵ.
شێرپەنجەی خوێن..
هەروەها ئاوساوی و خوێناوی و برینی پووك دەتوانێت نیشانەی شێرپەنجەی خوێن بێت.نیشانەكانی تری شێرپەنجەی خوێنی دەرەوەی دەم بریتین لە تا، لەرز، دابەزینی كێش، ماندوێتی، كێشانی ئاسان، پەڵەی بچووكی سوور لەسەر پێست و زۆر خوێنبەربوونی لووت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.