Erbil 41°C شەممە 20 تەمووز 11:44

توركیا ئه‌م پیاوه‌ی به‌ 11 هه‌زار و 196 ساڵ زیندانی حوكم دا

کوردستان TV
100%

دادگای توركیا شه‌وی ڕابردوو بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر فارووق فاتح ئۆزێر به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری پلاتفۆڕمی ئه‌لیكترۆنی تۆدێكس بۆ بازرگانی دراوی ئه‌لیكترۆنی ده‌ركرد.

بڕیاره‌كه‌ی دادگای توركیا بریتی بوو له‌ زیندانیكردن فارووق فاتح به‌ 11 هه‌زار و 196 ساڵ و 10 مانگ و 15 رۆژ، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه‌ گه‌نده‌ڵی دارایی به‌رامبه‌ر به‌ بازرگانان و به‌كارهێنه‌رانی پلاتفۆڕمه‌كه‌ی‌ كردووه‌.

پۆلیسی توركیا له‌ رۆژی 20ی نیسانی ساڵی 2022 فارووق فاتح ئۆزێری له‌ وڵاتی ئه‌لبانیا ده‌ستگیر كرد و هێنایه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاندبوو كه‌ كۆمپانیاكه‌ی ئیفلاسی كردووه‌.

فارووق فاتح له‌ ساڵی 2021 له‌ناكاو ئیفلاسبوونی كۆمپانیای تۆدێكس بۆ بازرگانی دراوی ئه‌لیكترۆنی ڕاگه‌یاند و دواتریش ڕای كرد بۆ ئه‌لبانیا، دوای ده‌ستگیركردنیشی ده‌ركه‌وت كه‌ دوو ملیار دۆلاری له‌لایه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.