Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:37

چالێنجێكی تیك تۆك كۆتایی بە ژیانی هەرزەكارێك هێنا

کوردستان TV
100%

هاریس ولوبا –ی تەمەن 14 ساڵ دوای بەشداریكردنی لە چالێنجێكی "تیك تۆك" بۆ خواردنی بیبەری زۆر تیژ " توون" گیانی لەدەستدا.
لەوبارەیەوە پۆلیسی ئەمریكا پشتڕاستی كردەوە كە هاریس لە 1ی ئەیلولدا لە ماڵەكەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە.
بەڵام پۆلیس دەستبەجێ هۆكاری فەرمی مردنەكەی نەخستەڕوو و خێزانەكەشی دەڵێن: توێكاری بۆ جەستەكەی دەكرێت .
خێزانەكەی ولوبا لە سۆشیال میدیادا نووسیویانە: هاریس وەك ڕووناكییەك بوو، گەنجێكی زیرەك و سەرنجڕاكێش و بەتوانا بوو، زۆر حەزی لە یارییە ڤیدیۆییەكان بوو و یاری باسكەشی دەكرد.
شایانی باسە  دروستكراوی بیبەری كارۆلینا ڕیپەر و ناگا ڤایپەر دوو لە تیژترین"توونترین" بیبەری جیهانن و  وەك لە چالێنجێك لە "تیك تۆك" بەكاردەهێندرێن.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.