Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:00

لە مانگێكدا زياتر له‌ 4 هه‌زار بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی ڕاكێشراوە ‌

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 8 هه‌زار و 323 كەس سەردانیان كردوە و 4 هه‌زار و 173 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.
مانگی رابردوو 891 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 469 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 481 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار وهه‌زارو 184 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
مانگی ڕابردوو لەبانكی خوێن شه‌ش هه‌زار و 208 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 4 هه‌زارو 150 پشكنینی گروپی خوێن و4 هه‌زار و 465 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها2 هه‌زار و 646 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.