Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:20

ئەو خۆراكانەی شیری دایك زیاد دەكەن چین ؟

کوردستان TV
100%

پسپۆڕان رینوێنی دەدەن بۆ دایكانی شیردەر كۆمەلێك خۆراك هەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی شیردان، ئەوانیش بریتین لە:
* ماسی سەلەمون :  دەوڵەمەندە بەئۆمیگا 3 و چەورییە بنەڕەتیەكان و ئەوەش پێكهاتەیەكی سەرەكیە بۆ بەرهەمهێنانی شیری دایك.
* شەربەتی میوە: رینوێنی دایكانی شیردەر دەكرێت شەربەتی كاڵەك و هەنار و پرتەقال و میوەكانی دیكەبخۆنەوە بەهۆی ئەوەی سودێكی زۆری هەیە بۆیان.
* شیری مانگا: دایكی شیردەر هەرچەند زیاتر شیربخواتەوە رێژەی شیردانی زیاد دەبێت و پارێزگاری لەرێژەی كالیسیۆم لەناو جەستە دەكات.
* سەوزەوات: بەسەرچاوەیەكی باشی كالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامین A و ڤیتامین K و فولیك دادەنرێنن و سوودێكی زۆری بۆ منداڵ و دایك و شیردان هەیە.
* شۆفان: بڕێكی زۆر پرۆتین و ڤیتامین و كانزا و ریشاڵی خۆراكی تێدایە و ماددەی بیتا - گلوكانی تێدایە كەدەبێتە هۆی زیادبوونی شیردان.
* قەیسی: ئەم میوەیە بەسوودە بۆ زیادبوونی شیردان و یارمەتیدەرە بۆ راگرتنی هاوسەنگی هۆرمۆنەكان لەجەستەدا.
* بادەم: دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و ئۆمیگا 3 و  هۆرمۆنی شیردان هان دەدەن.
* هێلكە: بەسەرچاوەی ئۆمیگا 3 و ڤیتامین A و كالیسیۆم و ژمارەیەك رەگەزی دیكەی خۆراكی دادەنرێت كەجەستەی دایك پێویستی پێی هەیە لەكاتی شیردان.
* خورما: دەوڵەمەندە بەماددەی ئاسن و كالیسۆم بەسەرچاوەیەكی باش دادەنرێت بۆ پارێزگاری لەرێژەی گلوكۆز لەجەستەی دایكی شیردەر.
* گێزەر: دەوڵەمەندە بەڤیتامین A و یارمەتیدەرە بۆ باشكردنی كوالیتی شیری دایك.
* نۆك: دەوڵەمەندە بەماددەی ئاسن و ڤیتامین B و ریشاڵەكان و كالیسیۆم و سوودێكی زۆری هەیە.
* جۆ: ئەم جۆرە دانەوێڵەیە دەوڵەمەندە بەماددەی بیتا- گلوكان و ریشاڵەكان و دەبێتە هۆی زیادبوونی شیردان و شێدارهێشتنەوەی جەستە.
* سیر: بەخۆراكێكی ئەفسوناوی دادەنرێت بۆ زیادبوونی شیری دایك.
* سپیناخ: برێكی زۆر ماددەی ئاسنی تێدایە و بە بژاردەیەكی باش بۆ زیادبوونی شیری دایك دادەنرێت.

ژێده‌ر- ته‌ندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.