Erbil 21°C شەممە 23 تشرینی دووەم 16:48

به‌ ڤیدیۆ.. له‌ توركیا تانكی به‌نزینی فڕۆكه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ شاری ئه‌نقه‌ڕه‌ی پایته‌ختی توركیا، تانكی یه‌ده‌گی به‌نزینی فڕۆكه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و ده‌كه‌وێته‌ نێو گه‌راجێكی ئۆتۆمبێله‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌م تانكی یه‌ده‌گی به‌نزینی یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانمان له‌ جۆری (F-4)ی دروستكراوی ئه‌مه‌ریكا كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: تانكییه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێلێك كه‌ له‌ گه‌راجێك پاڕكینگ كرابوون و خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ فڕۆكه‌كه‌ به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك و به‌سه‌لامه‌تی له‌ گۆڕه‌پانی ئیسكی له‌ شاری ئه‌نقه‌ڕه‌ نیشتۆته‌وه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م پارچه‌یه‌ی فڕۆكه‌كه‌ بزانرێ.

ڤیدیۆ.. دیمه‌نی ساتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی تانكی به‌نزینی فڕۆكه‌كه‌:-

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.