Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:16

 نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

نرخی نەوت لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان کەمێک بەرزبووەوە، شارەزایان هۆکارەکەی بۆ بڵاوبوونەوەی داتا ئەرێنییەکانی چین و ئەمریکا، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوتی خاو لەلایەن بەرهەمەهێنەرەکانی نەوتەوە دەگەڕێننەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 04ـی 09ـی 2023 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 4 سەنت بەرزبووەوە و بە 88 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 6 سەنت بەرزبووەوە و بە 85 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەدەن کە هۆکارەکەی بۆ بڵاوبوونەوەی داتا ئابوورییەکانی چین دەگەڕێتەوە، چالاکیی بەرهەمهێنان لە چین لە مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو فراوانتر بوو، ئەمەش گەشبینی نوێی هێنا ئاراوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.