بۆ جاری هەشتەم لە ژیانی وەرزشی خۆیدا نۆڤاک جۆکۆڤیچ دوای ئه‌وه‌ی به دوو كۆمه‌له له دواوه‌وه بوو ، گەڕایەوە و بە سێ کۆمەڵە بەرامبه‌ر به دوو کۆمەڵە سەرکەوتنی بەدەستهێنا له قۆناغی سێیه‌می پاله‌وانێتی تێنسی ئه‌مه‌ریكای كراوه.
ئەمجارەیان بەرامبەر لاسلۆ دێرێی هاوڕێی سربی و هاونیشتمانی خۆی بوو له دوو كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م لاسلۆ ئاستێمی به‌رزی پێشكه‌ش كرد‌و به ئه‌نجامی شه‌ش چوار شه‌ش چوار براوه بوو ، به‌لام جۆكۆڤیچ به ئاستێكی ه‌رز گه‌رایه‌وه‌و توانی سێ كۆمه‌له‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك بباته‌وه‌و یاریه‌كه‌ش بۆ خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه . ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كانی جۆكۆڤیچ شه‌ش یه‌ك ، شه‌ش یه‌ك ، شه‌ش سێ بوو،
جۆكۆڤیچ یاریزانی پله‌ی دووه‌می پاڵەوانێتییەکە،له دوای کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتییەکە گەڕانەوەی بۆ پێشەنگی ڕیزبەندی گشتی مسۆگەر کردووه، یاری داهاتووشی لەگەڵ بۆرنا جۆگۆی کرواتی ده‌بێت بۆ ئەوەی جێگەی خۆی لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بەدەستبهێنێت.
تۆمی پاول بۆ یەکەمجار سەرکەوت بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئەمریکا، دوای ئەوەی لە یاریگای ئارسەر ئەش کۆرتدا بە ئەنجامی سێ كۆمه‌له به‌رامبه‌ر به كۆمه‌له‌یه‌ك لە ئەلیخاندرۆ داڤیدۆڤیچ فۆکینای ئیسپانی بردەوە.
تۆمی پاۆل له كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد‌و به شه‌ش به‌رامبه‌ر به یه‌ك و شه‌ش به‌رامبه‌ر به هیچ براوه بوو.
له كۆمه‌له‌ی سێیه‌م ئارسه‌ر گه‌رایه‌وه بۆ ركابه‌ری كردن و توانی ئه‌م كۆمه‌له‌یه به شه‌ش به‌رامبه‌ر به سێ بباته‌وه‌و هه‌ولی ئه‌وه‌شی ده‌دا كه ئه‌نجامی یاریه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه ، به‌لام تۆمی باول باشتر ده‌ركه‌وت و به شه‌ش به‌رامبه‌ر به سێ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو یاریه‌كه‌شی به سێ كۆمه‌له به‌رامبه‌ر به كۆمه‌له‌یه‌ك برده‌وه
یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە کە سەرەتای ئەمساڵ لە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، ئامانجی ئەوەیە بەردەوام بێت لە و ئاسته به‌رزه‌یی و هه‌ول ده‌دات نازناوه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات .
لە پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئەمریکای کراوەدا کارۆلین ڤۆزنیاکی دانیمارکی به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌له به‌رامبه‌ر به كۆمه‌له‌یه‌ك لە جێنیفر برادی میوانداری بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی 16.
له كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م جنێڤه‌ر به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و توانی به شه‌ش به‌رامبه‌ر به چوار براوه بێ ،به‌لام له كۆمه‌له‌ی دووه‌م و سێیه‌م كارۆلین فۆزنیاكی گه‌رایه‌وه نێو كه‌شی یاریه‌كه‌و ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی كرد‌و توانی هه‌ردوو كۆمه‌له له سوودی خۆی ته‌واو بكات به ئه‌نجامی شه‌ش سێ ،شه‌ش یه‌ك به‌مه‌ش یاریه‌كه‌ی برده‌وه به دوو كۆمه‌له به‌رامبه‌ر به كۆمه‌له‌یه‌ك و سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی داهاتووی پاله‌وانێتیه‌كه
یاریزانە پێشووەکەی ژمارە یەک لە جیهاندا - کە دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردن لە چوار پاله‌وانێتیه‌كه‌ی گراند سلام ، هه‌ول ده‌دات جارێكی دیكه ركابه‌ری كا بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كانی جیهانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.