Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 05:37

تەندروستی جیهانی: تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە

لە مانگی ئابدا ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بە بەراورد بە مانگی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا 38 زیادی كردووە، هەروەها زیاتر لە ملیۆنێك و 400 هەزار حاڵەت لە جیهاندا تۆمار كراوە.
کوردستان TV
100%

لە ماوەی مانگی ئابدا زیاتر لە یەك ملیۆن و 400 هەزار حاڵەت لە جیهاندا تۆماركراون
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: لە مانگی ئابدا ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بە بەراورد بە مانگی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا 38 زیادی كردووە، هەروەها زیاتر لە ملیۆنێك و 400 هەزار حاڵەت لە جیهاندا تۆمار كراوە.
ئەمڕۆ شەممە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕاپۆرتی نوێكردنەوەی پەتازانیی خۆی بڵاو كردەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، لە ماوەی 28 ڕۆژدا لە 31ی تەمموز تا 27ی ئاب، زیاتر لە ملیۆنێك و 400 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، هەروەها زیاتر لە هەزار و 800 كەسیش بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەبەراورد لەگەڵ ماوەی 28 ڕۆژەی پێشوو، حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە بە ڕێژەی لەسەدا 38 زیادی كردووە، هەروەها ڕێژەی مردنیش بە ڕێژەی لەسەدا 50 كەمیكردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، ئەو حاڵەتانەی ڕاپۆرتكراون بە وردی ڕەنگدانەوەی ڕێژەی تووشبوون نین بەهۆی كەمی پشكنین و ڕاپۆرتكردن لەسەر ئاستی جیهانی.
بەپێی داتاكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، زیاتر لە 770 ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا، هەروەها 6 ملیۆن و 956 هەزار كەس بەهۆی پەتاكە لە سەرانسەری جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.
 

جیهان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.