Erbil 18°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:48

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك توركیای هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەک بەگوی 4،8 پلە له‌ پارێزگای کۆنیا له‌ وڵاتی توركیا روویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4،8 پلە، قەزای کولوی پارێزگای کۆنیای هەژاندووە.
بەهێزی بوومەلەرزەکە کە لە پارێزگاکانی دەوروبەر هەستی پێکراوە لە قووڵایی 13.57 کیلۆمەتر ڕوویداوە.
لە پاش ڕوودانی بوومەلەرزەکە، پارێزگای کۆنیا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە: 7:58ی خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 29ی8ی2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،8 پلە لە قەزای کولوی پارێزگاکەمان ڕوویداوە. هیچ هەواڵێکی نەرێنییمان پێنەگەیشتووە و گەڕان و بەدواداچوون بەردەوامە، هیوای سەلامەتی بۆ هاوشارەکانمان دەخوازین''.
بەڕێوەبەری لقی کۆنیای ئافاد، یڵدز تۆسون، لە لێدوانێکیدا  بۆ میدیاكان ڕایگەیاند: ''تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نەرێنییمان پێنەگەیشتووە، چاودێری پێشهاتەکان دەکەین''.
ناوەندی هەماهەنگیی کارەسات لە گەورەشارەوانی کۆنیا، بڵاویکردەوە کە هیچ دۆخێکی نەخوازراو و نەرێنیی ڕووینەداوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.