Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:47

لە بەغدا نرخی 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دینار 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە لەهەردوو بۆڕسەی ناوەندیی كیفاح و حورییە لە بەغدا كەمێك دابەزی،بەڵام نرخەكەی لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا بەرزبۆوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەهەردوو بۆڕسەی ناوەندیی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 152 هەزار و 900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا، لە كاتێكدا سەرلەبەیانی دوێنێ نرخی فرۆشتنی 100 گەیشتە 153 هەزار و 100 دیناری عێراقی .
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دینار، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 152 هەزار دینار.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی فرۆشتنی 100دۆلار گەیشتووەتە 153 هەزار و 400 دینار.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.