Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:42

خاس چ سوودێكی تەندروستی بە تووشبووانی شەكرە دەبەخشێت ؟!

کوردستان TV
100%

لە حاڵەتی نەخۆشی شەكرەدا، هەڵبژاردنی خۆراكی گونجاو و بەسوود بۆ هەندێك ئەستەمە، بەڵام سەوزەی گەڵاداری وەك كاهوو"خاس" وەك یەكێك لە باشترین بژاردە جێی متمانەكان دەمێنێتەوە، بەو پێیەی چەندین سوودی تەندروستی بە نەخۆشی شەكرە دەبەخشێت.
كاهوو تایبەتمەندە بەوەی كە ژمارەیەكی زۆر مادەی خۆراكی وەك ڤیتامین A و ڤیتامین K لەخۆدەگرێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی زوو هەست بە تێربوون و تێری بكەیت.
هەروەها بەپێی ماڵپەڕی دەیلی میدیدیك ئینفۆ"خاس" چەندین سوودی تەندروستی بە تووشبووانی شەكرە دەبەخشێت، لەوانە ڕێكخستنی ئاستی شەكر لە خوێندا، هەروەها نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكر لە خوێنداو  كۆمەڵێك لێكۆڵینەوەی پزیشكیش ئاماژە بە چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری كاهوو دەكەن:
-خواردنی كاهوو یارمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم دەدات.
-كاهوو بڕێكی زۆر مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە، كە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی لەش لە نەخۆشییەكان و بەرزكردنەوەی توانای بەرەنگاربوونەوەی هەوكردن بە بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش.
-كاهوو مادەی دژە هەوكردنی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریكردن لە جۆرە جیاوازەكانی شێرپەنجە، وەك شێرپەنجەی خوێن و شێرپەنجەی مەمك.
-كاهوو بڕێكی زۆر ئاو و ڕیشاڵی خۆراكی تێدایە كە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەست بە تێربوون و تێری بكەیت، بۆیە كاهوو یەكێكە لە باشترین سەوزەكان كە دەتوانرێت لە ڕێجیمەكاندا بخورێت.
-كاهوو كۆمەڵێك مادەی تێدایە كە یارمەتی هێوركردنەوەی دەمارەكان و باشتركردنی كوالێتی خەو دەدات، بەمەش بەسەر كەمخەویدا زاڵ دەبێت، هەروەها هەندێك لە توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەم ماددانە بەشدارن لە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی دڵەڕاوكێ.
-خواردنی كاهوو بە بەردەوامی یارمەتی كەمكردنەوەی بەرزی كۆلیسترۆڵ دەدات كە هۆكارێكی سەرەكییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ وەك جەڵتەی دڵ.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.