Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:41

تووشبوون بە پڕخەپڕخ دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ ؟

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، توێژەرانی ئەمریكی ڕایانگەیاندووە، وەستانی هەناسەدان لە كاتی خەودا(پڕخەپڕخ) لە نێوان تەمەنی 20 بۆ 50 ساڵیدا ئەگەری تووشبوون بە كێشەكانی دڵ زیاد دەكات و دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵی كوشندە.
توێژینەوەكە لەسەر ناڕێكی لێدانی دڵ كە لە كۆنفرانسی كۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ لە ئەمستردام پێشكەشكرا، دەركەوت كە لە كۆی 7500 كەس كە دەستنیشانكردنی تووشبوونیان بە نەخۆشی وەستانی هەناسەدان لە كاتی خەودا(پڕخەپڕخ)  تۆماركراوە، 4500 كەسیان لە ساڵانی دواتردا تووشی لەرزین لە دەمارەكان بوون.
لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر سانجیڤ نارایان، لە زانكۆی ستانفۆرد دەڵێت: بەڕاستی وەستانی هەناسەدان لە كاتی خەودا (پڕخەپڕخ)  باو و ئاساییە، بەڵام ئێمە پشتگوێی دەخەین، چونكە پێمانوایە شتێكی بێ بایەخە یان تەنها ناڕەحەتییەكی بچووكە، تا ئێستاش كەس بەڕاستی تێنەگەیشتبوو كە مەترسییەكە چەندە زۆرە.
نارایان دەڵێت: كاتێك توانای هەناسەدانت نییە، ئەمە دەبێتە هۆی فشار لەسەر سییەكان، بەمەش فشار لەسەر دڵ دروست دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی فراوانبوونی ژوورەكانی دڵ، هەروەها دەبێتە هۆی لەرزین لە دەمارەكان.
لە بەرامبەردا، فرانسیسكۆ كاپوچیۆ، سەرۆكی بەشی پزیشكی دڵ و خوێنبەرەكان لە زانكۆی وارویك دەڵێت:  گۆڕانكاری لە شێوازی ژیاندا، وەك دابەزاندنی كێش، دووركەوتنەوە لە خواردنەوە كحولییەكان پێش خەوتن یان خەوتن لە لایەك، یارمەتیدەرە بۆ وەستاندنی (پڕخەپڕخ).
وەستانی هەناسە لە خەودا ( پڕخەپڕخ ) حاڵەتێكە تێیدا دیواری گەروو خاودەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی هەناسە تەنگی و لە خەوهەڵسان،ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، كە لەوانەشە بگاتە وەستانی مێشك.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.