Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 07:21

بۆچی هەناوبینی گەدە" نازووری مەعیدە" ئەنجام دەدرێت؟

کوردستان TV
100%

لە زۆر حاڵەتدا، پزیشك ڕەنگە بە هەر هۆكارێك داوای پشكنینی گەدە بكات، یان وەك ڕێكارێكی دەستنیشانكردن یان وەك ڕێكارێكی چارەسەركردن، بۆیە پرسیار لەسەر هۆكارەكانی ئەم كارە دروست دەبێت، ئەمە جگە لەو ئاڵۆزییانەی كە ڕەنگە لە ئەنجامی ئەم ڕێكارەوە بێتە ئاراوە.
هەناوبینی بۆتە ڕێكارێكی زۆر باو و ڕۆتینی، بۆیە دەبێت ئەو شوێنەی كە هەناوبینی "نازوور"ی تێدا ئەنجام دەدەرێت بە باشی هەڵبژێردرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لە كارایی و پاكوخاوێنی و كوالێتی شوێنەكە.
هەناوبینی "نازوور" چییە؟
ڕێكارێكە كە تیایدا بۆرییەكی تەنك و نەرم و نیان كە پێی دەوترێت هەناوبین بەكاردێت و دەخرێتەوە نێو دەمەوەو دەچێتە نێو قوڕگ و سورێنچكەوە تا دەگاتە گەدە و دوانزەگرێ.
لە كۆتایی ناوەوەیدا، بۆرییەكە كامێرای ڕووناكی تێدایە، كە پزیشك دەتوانێت بەهۆیەوە سەیری ناوەوەی ڕێڕەوی هەناوبینە كە بكات، بۆ ئەوەی بتوانێت سورێنچك و گەدە و دوانزەگرێ بە چاوی خۆیەوە ببینێت.
كەی پێویستە پشكنینی گەدە ئەنجام بدرێت؟
چەند هۆكارێك هەیە بۆ ئەوەی پزیشك بڕیاری پشكنینی گەدە بدات و ئەمانەش بریتین لە:
زانینی ئازاری گەدە ،هەرس نەكردن ،ترشەڵۆكی، كێشەی قووتدان ، گەڕان بەدوای وەرەم لە كۆئەندامی سەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵەدا،گەڕان بەدوای هۆكارەكانی سكچوونی بەردەوام و ڕشانەوە ،دەستنیشانكردنی تێكچوونی گەدە و ڕیخۆڵە ، دەستنیشانكردنی برینی گەدە و دوانزەگرێ، دەستنیشانكردنی هەوكردنی گەدە و ڕیخۆڵە، دەستنیشانكردنی شێرپەنجەی گەدە و سورێنچك،خوێنبەربوون،گیرانی سورێنچك، دەستنیشانكردنی برینی وەرەمی شێرپەنجەیی و غەیرە شێرپەنجەیی لە كۆئەندامی سەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵە. 
ئایا هەناوبین ئازاری هەیە؟
ئاساییە هەست بە هەندێك ئازار و ناڕەحەتی لە قوڕگدا لە ئەنجامی شۆڕكردنەوەی دووربینەكە بە دیواری قوڕگەوە لەكاتی دانانیدا بكەیت ، ئەمەش شتێكی ئاساییە، بەڵام ئەگەر هەستت بە ئازارێكی تیژ كرد یان ئازارەكە درێژبووەوە بۆ بەشەكانی تر، پێویستە پزیشكی لێ ئاگادار بكەیتەوە .
قۆناغی دوای بینینی گەدە..
لەبەر ئەوەی زۆربەی هەناوبینی گەدە لەژێر كاریگەری هێوركەرەوەی دەرمانی مادەی هۆشبەردا ئەنجام دەدرێت، ڕەنگە دوای نەشتەرگەرییەكە هەندێك سەرلێشێواویت بۆ بێت، بۆیە هەندێك شت لەم حاڵەتەدا پێشنیار ناكرێت ڕاستەوخۆ دوای دەرچوونت لە نەخۆشخانەدا بیكەیت:
دوای نەشتەرگەری بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لێخوڕین مەكە،بەشداری هیچ چالاكییەكی جەستەیی قورس مەكە، هیچ ئامێرێك بەكارمەهێنە كە مەترسی لەسەر تەندروستیت هەبێت.


 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.