Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 06:16

هۆشداری لە مەترسییەكانی پاك نەكردنەوەی كەرەستەی جوانكاری ئافرەتان دەدرێت

کوردستان TV
100%

شارەزایان هۆشداری دەدەن لە مەترسییەكانی پاك نەكردنەوەی كەرەستەی جوانكاری ئافرەتان، بەتایبەتی فڵچە و ئیسفەنج، كە بە تێپەڕبوونی كات پێستی مردوو و پیسی و زەیت هەڵدەگرن، ئەمەش وایان لێدەكات ژینگەیەكی بەپیت بن بۆ گەشەكردنی بەكتریا و میكرۆبەكان.
پاك نەكردنەوەی ئەم پارچانە بە بەردەوامی، ڕووخسار بەرەو ڕووی حاڵەتە ناتەندروستەكانی پێست دەكاتەوە، وەك كرمی ئەڵقەیی و زیپكە.
پسپۆڕانی لە ئەمریكا هۆشداریان داوە كە هەوكردنەكان كاتێك سەرهەڵدەدەن كە بەكتریاكان دەچنە ناو كونیلەكانی پێستەوە.
 ئاماژەیان بەوەشكردووە، زۆرێك لە فڵچەی پاك نەكراوە، پیستترن لە كورسی تەوالێتەكان.
هەروەها شارەزایان ئامۆژگاری ئەوە دەكەن كە فڵچە و ئیسفەنجەكانی ماكیاژ هەر 7 بۆ 10 ڕۆژ جارێك بشۆرێت بۆ ئەوەی پیسی دروست نەبێت.
ساڵی ڕابردوو لە ڕاپرسییەكی پزیشكانی پێست لە بەریتانیا دەركەوتووە كە فڵچەی ماكیاژ دەتوانێت بەكتریای زیاتر لە كورسی تەوالێت لەخۆبگرێت.
تیمەكە پشكنینیان بۆ 12 فڵچەی ماكیاژ و كورسی تەوالێت كردووە، بەڵام بۆیان دەركەوتووە لە كۆی 12 فڵچە 11یان پیستر بوون لە ئاودەست.
 

شێوازی ژیان تەندروستی هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.