لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردسات و بەهاوكاری ئاسایشی سلێمانی نزیكەی 90 تەن ئارد و برنج لەناوبران كە شیاو نەبوون بۆ بەكار هێنان .
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئهمڕۆ دووشهم21ی8ی2023 بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی گومان خرایەسەر كۆگایەك خۆراكی بەسەرچوی تێدابێت ، بەبڕیاری دادوەری ئاسایشی سلێمانی كەشفی كۆگاكە كرا و دوای نارنی بەشێك لەو خۆراكانە بۆ پشكنین دەركەوت كە شیاو نییە بۆ بەكار هێنان .
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه،لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوون و دەركەوت ئەم خۆراكانە كە نزیكەی 90 تەن ئارد و برنجی بەسەر چوون لە دوو كۆگا هەڵگیراون ، دوای كۆكردنەوەیان ، بەبڕیاری دادوەر لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە سەرجەم خۆراكەكان لەناوبران .
پۆلیسی سلێمانی راشیگهیاندووه، لەسەر ئەم دۆسیەیە دوو تۆمەتبار لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .
سلێمانی... نزیكەی 90 تەن ئاردو برنج كە شیاو نەبوون بۆ بەكار هێنان لەناوبران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.