جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆڤید 19 كه به ئیریس یاخود (EG.5) ناسراوه، تادێت له عێراق و وڵاتانی كه‌نداو نزیكتر ده‌بێته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ چه‌ند حاڵه‌تێكی شاراوه له وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا بوونی هه‌بێت.
كه‌مال جنوحات سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی جه‌زائیر بۆ به‌رگریی جه‌سته ڕایگه‌یاند: ڕه‌نگه ئێستا ڤایرۆسی گۆڕاوی ئیریس له جه‌زائیر بوونی هه‌بێت، یاخود له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوببێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هاووڵاتییانی جه‌زائیر تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بن، چونكه به‌گوێره‌ی داتاكان 90%ی هاووڵاتییان به‌رگریی جه‌سته‌یان دژی گۆڕاوه‌كانی كۆڤید 19 دروستكردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا حكوومه‌تی جه‌زائیر جه‌ختی كردبووه‌وه كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبووی گۆڕاوی ئیریس له وڵاته‌كه‌یان تۆمار نه‌كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه ماوه‌ی ساڵێكه هیچ كه‌سێك له وڵاته‌كه تووشی كۆڕۆنا نه‌بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه جه‌زائیرییه‌كان به‌رگرییان دژی سه‌رجه‌م گۆڕاوه‌كانی كۆڕۆنا په‌یداكردووه.
رۆژی هه‌ینی ڕابردوو سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بوونی گۆڕاوه‌كه له وڵات ڕایگه‌یاند كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبووی ئیریس له عێراق تۆمار نه‌كراوه.
له هه‌مانكاتیشدا داوای له هاووڵاتییان كرد به‌تایبه‌ت به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، به‌رده‌وام ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن به‌تایبه‌تیش به‌ستانی ماسك و شۆردنی ده‌ست به به‌رده‌وامی و هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
گۆڕاوی ئیریس درێژكراوه‌ی جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنه و سه‌ره‌تا له ساڵی 2021 له ئه‌فریقا بڵاو بووه‌ته‌وه، نوێترین داتای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێستا له زیاتر له 51 وڵاتی جیهان بڵاو بۆته‌وه.
گۆڕاوه‌كه له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی بەریتانیا، چین، ئەمریکا، کۆریای باشوور، ژاپۆن، کەنەدا، ئوستڕالیا، سەنگافوره، فەرەنسا، پورتوگال و ئیسپانیا تۆماركراوه.
پێشتر ماریا ڤان كێرخۆف به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌باره‌ت به‌م جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕایگه‌یاندبوو كه له ئۆمیكڕۆن زووتر بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسی و رێژه‌ی كوشتنی مرۆڤی كه‌متره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.