Erbil 5°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 22:31

ئه‌نجامی چه‌ند یارییه‌ك له‌ پاڵه‌وانێتی سینسیناتی له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان

کوردستان TV
100%


له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی سینسیناتی ئاستی كوران له‌ یاری تێنسی سه‌ر زه‌وی، كارلۆس ئه‌لكاراسی ئیسپانیا و یه‌كه‌می باشترین یاریزانه‌كانی جیهان خۆی گه‌یانده‌ یاری پێش كۆتایی ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی به‌ دوو كومه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ یاریزانی ئوسترالی ماكس بۆرسیلی برده‌وه‌.
 ئه‌نجامی كومه‌ڵه‌كان چوار شه‌ش و شه‌ش سێ و شه‌ش چواربوون، كارلۆس ئه‌لكاراس له‌ پێش كۆتایی یار له‌گه‌أ هۆبرێت هۆركاتێچی پوله‌ندی ده‌كات، له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، یاریزانی سربی نۆڤاك جۆكۆڤیچ زۆر به‌ ئاسانی بلیتێكی یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی به‌ده‌ستهێنا ، كاتێك به‌‌ دوو كومه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام له‌ یاریزانی ئه‌مه‌ریكی تایلۆر فرێتزی برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سفر و شه‌ش چواربوون.
 له‌ یاریه‌كی دیكه‌دا ئه‌لیكسه‌نده‌ر زفێرێفی ئه‌ڵمانی به‌ دوو كه‌مه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام له‌ یاریزانی فه‌ره‌نسی ئه‌دریان مانارینوی برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی شه‌ش دوو شه‌ش سێ ، له‌ یاری پێش كۆتای زڤێرێف و جۆكۆڤیچ ڕووبه‌روی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ .
  
 
هه‌ر له‌ یاریه‌كانی جیهانی تۆپی زه‌ردوو هه‌مان پاله‌وانێتی سینسیناتی ئاستی كچان، له‌ یاریه‌كی چیكیدا، هه‌ردوو خانمان كۆرۆلینا مۆكۆڤا و ماری بۆزكۆڤا ڕووبه‌رووی یه‌كبوونه‌وه‌ ، به‌ڵام یاریه‌كه‌ بۆ مۆكۆڤا هه‌ژماركرا به‌ سه‌ركه‌وتویی ، دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ كومه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بۆزكۆڤا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ یاریگای جێهێشت و مۆكۆڤاش به‌سه‌ركه‌وتووی هه‌ژماركرا بۆ یاری پێش كۆتایی.
 له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، خانمی ئه‌مه‌ریكی كۆكۆ گۆف و جاسمین پاۆلینی ئیتاڵی به‌یه‌ك گه‌یشتن ، یاریه‌كه‌ش به‌سه‌ركه‌وتنی خاننی ئه‌مه‌ریكی كۆكۆ گۆف ته‌واو بوو به‌ دوو كومه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر .
 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ و شه‌ش دوو بون، له‌ یاری پێش كۆتایی گۆف ڕووبه‌روی شفیۆنتیك ده‌بێته‌وه‌ و مۆكۆڤاش له‌گه‌ل ئه‌نه‌س جابر یاری ده‌كات.
  

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.