شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت بە بووجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.
لەوبارەیەوە پەیامنێری كوردستان تیڤی لە بەغدا راگەیاند، دوێنێ شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق لەبارەی بودجە و مووچە گەیشتە بەغدا و لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێكی حكومەتی عێراق كۆبووەوە.
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان تیڤی لە بەغدا، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوایانكردووە مووچەی هەردوو مانگەكانی حەوت و هەشت بەیەكەوە بنێردرێت و پشكی هەرێمی كوردستان لەمانگی هەشتەوە هاوشێوەی عێراق رەوانە بكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان تیڤی،وابڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو شاندێكی دیكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی یاسای نەوت و گاز سەردانی بەغدا بكات و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت دەستوور بنەما بێت لەبابەتی یاسای نەوت و گازدا.
حكومەتی هەرێم داوای لە بەغدا كردووە مووچەی هەردوو مانگەكانی 7 و 8 بەیەكەوە بنێردرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.