Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:47

ئاژانسی ئاماری ڕووسیا : سەرەڕای سزاكان، ئابووری وڵاتەكەمان گەشەی كردووە

کوردستان TV
100%

ئاژانسی ئاماری ڕووسیا ناسراو بە (رۆستات) لە هەڵسەنگاندنێكی سەرەتاییدا، ڕایگەیاندووە، تێكڕای بەرهەمی ناوخۆیی گشتی ڕووسیا لە چارەكی دووەمی ئەمساڵ بە ڕێژەی سەدا چوار پۆینت نۆ زیادیكردووە، ئەمەش یەكەم بەرزبوونەوەیە كە لە چارەكی یەكەمی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا تۆماركراوە. 
ئەمە لە كاتێكدایە ڕووسیا لەو ماوەی لە شەڕدا بووە لەگەڵ ئۆكراینا ، تێكڕای بەرهەمی ناوخۆیی لە دابەزیندا بوو، لە چوارە چارەكی ڕابردوو ، بە تایبەتی لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ بە ڕێژەی لەسەدا یەك پۆینت نۆ دابەزیبوو. ئەو گەشەكردنەشی لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا بەدەستس هێناوە، هاوكاتە لەگەڵ زنجیرەیەك سزای نێودەوڵەتی كە بەسەر مۆسكۆدا سەپێندراوە لە وەڵامی لەشكركێشی بۆ سەر ئۆكراینا، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ڕووسیا نەگەیشتووەتە ئاستی بەرهەمهێنانی پێش ململانێكانی ئۆكراینا.
بەپێی داتاكانی وەزارەتی دارایی ڕوسیا لەژێر كاریگەری گەمارۆكاندا، داهاتەكانی پەیوەست بە غاز و نەوت كە سەرچاوەی سەرەكی بودجەی ئەم وڵاتەیە، لە نێوان مانگی كانوونی دووەم و تەمموزدا بەڕێژەی لەسەدا چل و یەك پۆینت چوار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.