لە ركابه‌ریه‌كانی پاڵەوانێتی تێنسی كراوه‌ی تۆرینتۆ، تۆمی بۆڵ گەورەترین و سه‌رنج راكێشترین ئه‌نجامی ئه‌م هەفتەیه‌ی پاله‌وانێتیه‌كه‌ی بەدەستهێنا، کاتێک لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە ئەنجامی دوو كۆمه‌له به‌رامبه‌ر به كۆمه‌له‌یه‌ك له کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی و خاوه‌ن پلەی یەکه‌می جیهانی بردەوە
له كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م تۆمی باول به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و توانی به شه‌ش به‌رامبه‌ر به سێ ئه‌م كۆمه‌له‌یه له سوودی خۆی ته‌واو بكات .
له كۆمه‌له‌ی دووه‌م ئه‌لكاراز گه‌رایه‌وه نێو كه‌شی ركابه‌ری و توانی ئه‌نجامی یاریه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه كاتێك توانی ئه‌م كۆمه‌له‌یه به شه‌ش به‌رامبه‌ر به چوار ته‌واو بكات ، به‌ڵام له‌كۆمه‌له‌ی سێیه‌م یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌دا تۆمی باول توانی به شه‌ش به‌رامبه‌ر به سێ براوه بێت و یارییه‌كه‌ش به دوو كۆمه‌له به‌رامبه‌ر به كۆمه‌له‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بكات و ئەمەش بۆنەیەکی گەورەبو بۆ تێنسزانه ئەمریکییەکە، کە یەکەم سەرکەوتنی بەسەر خاوه‌ن پله‌ی یەکه‌می جیهاندا بەدەستهێنا
له پاله‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی تۆرینتۆ تۆمی باول سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كارلۆس ئه‌لكاراز تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.