Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 10:49

سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی سه‌یر له‌ زه‌وی روو ده‌دات

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه‌ پێشبینی ده‌كرێ له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی سه‌یر ڕوو بدات و له‌ كاته‌كانی نیوه‌شه‌ودا زۆرترین ئه‌ستێره‌ی رژاو بێنه‌ ئاسمانی زه‌وی و له‌ ئاسماندا گڕ بگرن.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینی دەکرێت لەم ماوەیەدا و بەتایبەت له‌ شەوانی رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو لەنێوان کاتەکانی نیوەی شەو بۆ بەرەبەیان زۆرترین ئەستێرەی رژاو (شهب) بێنە ئاسمانی زەوی و لەگەڵ بەرگە گازەکەی زەوی بخشێن.

ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی دەکرێ لە یەک کاتژمێردا نزیکەی (100) ئەستێرەی رژاو بێتە ئاسمانی زەوییەوە و لە ئاسمان گڕ بگرن.

ئەستێرەی ڕژاو دیاردەیەکی گەردوونییە، کاتێک ڕوودەدات کە هەسارۆکەکانی نێوان خولگەی هەسارەی مەریخ و موشتەری لە خولگەی خۆیان دەردەچن و بەرەو هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر لەوانەش زەوی دێن ڕوو ده‌دات، لە کاتی گەیشتنیان بە بەرگە گازەکەی زەوی لێک دەخشێن و لەناو بەرگە گازەکەدا گڕ دەگرن و دەسووتێن و هێڵێکی ڕووناکی درێژکۆڵە لە ئاسماندا دروست دەکەن.

ئەگەر هەموو هەسارۆكه‌ ڕژاوه‌كه‌ لە ئاسمان سووتا ئەوا پێی دەوترێت ئەستێرەی ڕژاو یان كشاو "شهب"، ئەگەریش پاشماوەی ئەستێرەکە گەیشتە زەوی ئەوا پێی دەوترێ "نەیزەک ".

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.