Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 06:57

ئه‌مه‌ریكا به‌په‌له‌ باڵیۆزخانه‌ی له‌ وڵاتێك داخست

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هایتی بڕیاری دا ده‌رگه‌ی باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی دابخات و تا كاتێكی نادیار چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ فه‌رمانبه‌ران قه‌ده‌غه‌ بكات، به‌هۆی شه‌ڕه‌ ته‌قه و سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیكی باڵیۆزخانه‌كه‌یان.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هایتی له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیدا ڕایگه‌یاند: هه‌ندێ له‌ ڕێگه‌كانی هاتن بۆ باڵیۆزخانه‌كه‌مان له‌ هایتی به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و ته‌قه‌كردنه‌وه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر دروست بووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی مه‌ترسییه‌كان بڕیارمان دا ده‌رگه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌مان تا كاتێكی نادیار دابخه‌ین و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران قه‌ده‌غه‌ بكه‌ین.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ دوێنێ دووشه‌مه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كانی هایتی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس گرژی تێكه‌وتووه‌.

خۆپیشانده‌رانی هایتی داوایان له‌ حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان كردووه‌ سنوورێك بۆ توندوتیژی و كوشتن و بڕینی گرووپه‌ مافیاكان دابنێن كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌ستدرێژی و ڕێگری و ڕفاندن و كوشتنێكی زۆریان له‌ وڵاته‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.