Erbil 16°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 11:11

وادەی خستنە رووی ئایفۆن 15 ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

هەواڵەكان باس لە وادەی چاوەڕوانكراو دەكەن بۆ خستنە بازاڕی نوێترین وەشانی مۆبایلەكانی كۆمپانیای “ئەپل”ی ئەمریكی . 
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ” ی بەریتانی ڕایگەیاندووە، چاوەڕوان دەكرێت كۆمپانیای ئەپڵ لە 12 یان 13ی مانگی داهاتوودا لە بارەگا سەرەكییەكەی لە شاری كوپەرتینۆ لە ویلایەتی كالیفۆرنیا پەردە لەسەر “ئایفۆن 15” لابدات.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی دەكرێت مۆبایلە نوێیەكە تا 22ی ئەیلول بخرێتە بازاڕەوە.
هەروەها پێشبینی دەكرێت “ئەپڵ” لە چالاكییە چاوەڕوانكراوەكەدا ،زنجیرەیەك مۆبایل نمایش بكات، كە بریتین لە:ئایفۆن 15،ئایفۆن 15 پڵەس،ئایفۆن 15 پڕۆ،ئایفۆن 15 پڕۆ ماكس.
هاوكات ڕاپۆرتەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە “ئەپڵ” بڕیاری داوە ناوی مۆبایلی “ئایفۆن 15 پڕۆ ماكس” بگۆڕێت بۆ “ئایفۆن ئەلترا.
پێشبینی دەكرێت گۆڕانكارییەكانی گەورە لە ئایفۆن 15 ڕووبدات، وەك دەرچەیەكی نوێ بۆ "بارگاوی" شەحن كردنەوە.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.