ڕۆژی دووشەممە، 7ـی ئابی 2023، بە ئامادەبوونی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرێبەستێك بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی پەتاتەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات، لە نێوان دوو کۆمپانیاى خۆماڵی و کۆمپانیایەکی ئیماراتی واژۆ کرا.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەبارەی هەناردەکردنی پەتاتە بۆ ئیمارات دەڵێت: "بڕی 120 تۆن پەتاتە بە پێنج بارهەڵگر، لە هەولێرەوە ڕەوانەی وڵاتی ئیمارات دەکرێت".
بەرهەمی پەتاتەی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان 650 هەزار تۆنە، "بۆ ناوخۆ 100 هەزار تۆن پێویستە و بڕیارە زیاتر لە 500 هەزار تۆن لەو پەتاتەیە هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بکرێت، چونکە لە ناوخۆ بەکار ناهێنرێتەوە".
لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵی بۆ چەند هێندەی ئاستی خۆی زیادی کردووە، بە هۆی چاکیی بەرهەمەکەشەوە، خواستێكی زۆری لەسەرە، ئەمە جگە لەوەی لە لایەن براندە جیهانییەکانیشەوە برەوێکی زۆری پەیدا کردووە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.