Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 17:11

زاڵ بوون بەسەر خاڵه لاوازە‌کانی ژیان

Suhail tahir
100%

مرۆڤ به سروشتی پێکهاتەی خۆی لاوازه بۆیە پێويستی به کەسانی ده‌وروبەری دەبێت. ئه‌و لاوازيیەی پێکهاتەی مرۆڤ وا دەکات کە ھەردەم هەست به کەمتوانايی بکات له کارکردن ھەر لەم ڕوانگەیەوە مرۆڤ هه‌وڵ دەدات کە زاڵ بێت بەسەر ئەو کەموکوڕیانەی کە هەیەتی بۆ ئەوەی گەشە بکات، به‌ڵام زۆربەی زۆری مرۆڤەکان ناتوانن بەسەر ئە‌و کەموکوڕیانەی زاڵ بن که هەیانە یاخود هەستی پێ دەکەن.

شکستهێنانی مرۆڤ له وەرگرتنی بڕیاری ڕاست و دروست له هەڵبژاردنێکی لۆژیکی بنەمایەکی سەرەکييە بۆ داڕووخان و ھەرەسهێنان و نەمانی ئازادييەکەی، چونکە ئازادی بوونی مرۆڤ توانای کارکردن و کاریگەری به سەر کە‌سانی دیکهدا پێدەبەخشێت ئە‌وکات مرۆڤ دەتوانێت بۆ بونیادنانی ئارەزووەکانی و ئازادکردنی وزە و تواناکانی به ئاراستەیەکی ڕاست هەنگاو بنێت.

چۆن مرۆڤ هەست دەکات که خاوەن توانا و متمانە و بڕوای به خۆیەتی؟

له هەموو ئه‌و خاڵانەی که گرنگن بوونی بڕوابەخۆبوونە، لەگەڵ بێهێزبوون و بڕوا و متمانه لەدەستدانی مرۆڤ دووچاری ملکەچ بوون دەبێت بۆ ئیرادەی کە‌سانی دیکە.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.