له میانی ركابه‌رییه‌كانی پاله‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی لۆس كابۆس كه یاریه‌كانی له وڵاتی مه‌كسیك به‌رده‌وامه‌و له یاری یه‌كه‌می قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه ستیفانۆس تسیپاسی یۆنانی سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتیه‌كه مسۆگه‌ر كرد .
دوای ئەوەی به ئه‌نجامی دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر له بۆرنا كۆریچی كرواتی برده‌وه ، تسیتیباس كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌می به ئه‌نجامی شه‌ش یه‌رامبه‌ر به سێ ته‌واو كرد.
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش به‌هه‌مان ئاستی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وت و توانی به‌شه‌ش به‌رامبه‌ر به دوو براوه‌بێ و یارییه‌كه‌ش به دوو كۆمه‌له‌ی خاوێن بباته‌وه ، شایه‌نی باسه یاریه‌كه حه‌فتاو یه‌ك خوله‌كی خایاند‌و تێنسزانه یۆنانیه‌كه ڕۆژی یەکشەممە لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی ئەلێکس دیمینۆری ئوسترالی دەبێتەوە
له یاری دووه‌می قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی لۆس كابۆسی مه‌كسیكی ئەلێکس دیمینۆری ئوستراڵی سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتیه‌كه دوای ئه‌وه‌ی لە دۆمینیک کوپفەری ئەڵمانی برده‌وه به‌ئه‌نجامی دوو كۆمه‌له به‌رامبه‌ر به كۆمه‌له‌یه‌ك
له كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌مدا دی مینۆر ئاستێكی به‌رزی پێكه‌ش كرد‌و به شه‌ش به‌رامبه‌ر به دوو براوه بوو ، به‌ڵام له كۆمه‌له‌ی دووه‌م تێنسزانه ئه‌لمانیه‌كه زۆر به هێز گه‌رایه‌وه‌و ركابه‌ریه‌كی باشی دی مینۆری كرد‌و ئه‌م كۆمه‌له‌یه‌ی لێ برده‌وه به حه‌وت به‌رامبه‌ر به شه‌ش و ئه‌نجامی یاریه‌كی یه‌كسان كرده‌وه.
له كۆمه‌له‌ی سێیه‌م و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌دا دی مینۆر به ئاستی به‌رزی خۆی ده‌ركه‌وته‌وه‌و سوودی له ئه‌زمونی خۆی وه‌رگرت و توانی به شه‌ش به‌رامبه‌ر به یه‌ك ئه‌م كۆمه‌له‌یه له سوودی خۆی ته‌واو بكات و یاریه‌كه‌ش بباته‌وه به دوو كۆمه‌له به‌رامبه‌ر به كۆمه‌له‌یه‌ك و سه‌ربكه‌وێت بۆ یاری كۆتایی پاله‌وانێتی تێنسی لۆس كابۆس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.