Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 13:06

ئەنتۆنی دەیڤس گرێبەستەکەی لەگەڵ لۆس ئەنجلۆس لیکەرز بۆ سێ ساڵی دیکە درێژکردەوە

کوردستان TV
100%


ئەنتۆنی دەیڤس گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپی باسکە لۆس ئەنجلۆس لیکەرز بۆ سێ ساڵی دیکە درێژکردەوە، بە بەرزترین تێکڕای مووچەی ئەم وەرزە لە مێژووی ئێن بی ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ پێنج وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ل له‌یكه‌رز یاری بكات.  
ڕیچ پاوڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کلاچ سپۆرت ڕایگەیاند کە دەیڤس و لیکەرز ڕێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەیان بۆ ماوەی سێ ساڵ و بە بڕی 186 ملیۆن دۆلار وە بە تێکڕا 62 ملیۆن دۆلار بۆ هەر وەرزێک،ئه‌مه‌ش دەبێتە بەرزترین گرێبەست لە مێژووی خولەکەدا، کە تێکڕای شه‌ست ملیۆن دۆلاری بۆ هەر وەرزێک تێپەڕاند کە جەیلین براون یاریزانی بۆستن سێڵتیکس مانگی ڕابردوو وەریگرت وەک بەشێک لە گرێبەستێکی پێنج ساڵە.
  

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.