Erbil 18°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:58

ستیڤانۆس تسیتیباس و ئه‌لێكس دی مینۆر گه‌یشتنه‌ قۆناغی پێش كۆتایی تێنسی كراوه‌ی لۆس كابۆسی مه‌كسیكی

کوردستان TV
100%


ستیفانۆس تسیتیباسی یۆنانی لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی لۆس کابۆس،دوای ركابه‌ریه‌كی به‌هێز توانی له‌ نیکۆلاس جاری بباته‌وه‌.
نیكۆڵاس جاری به‌ سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێزده‌ستی به‌ یارییه‌كه‌ كردو توانی له‌ كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و به‌ حه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ شه‌ش له‌ تێنسزانه‌ یۆنانیه‌كه‌ بباته‌وه‌ ، به‌ڵام تسیتیباس زۆر به‌ هێز گه‌رایه‌وه‌و توانی كۆمه‌له‌ی دووه‌م به‌ حه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ شه‌ش بباته‌وه‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ش یه‌كسان بكاته‌وه‌ ، بۆیه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌دا به‌ لێهاتوویی خۆی و به‌ ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی رابردووی ستیڤانۆس ئه‌م كۆمه‌له‌یه‌شی به‌ شه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ دوو برده‌وه‌و یاریه‌كه‌شی به‌ دوو كۆمه‌له‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌له‌یه‌ك له‌ سوودی خۆی ته‌واو كرد و سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی پاله‌وانێتیه‌كه‌ .
شایه‌نی باسه‌ یارییەکە دوو کاتژمێر و په‌نجاو هه‌شت خولەکی خایاند و تسیپاس لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ڕووبەڕووی بۆرنا کۆریچی پلەی چوارەمی جیهانی دەبێتەوە.
 
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی لۆس كابۆس كه‌ یارییه‌كانی له‌ ولاتی مه‌كسیك به‌رێوه‌ ده‌چێت ئەلێکس دی مینۆر لە تۆمی پاوڵی ئەمریکی برده‌وه‌و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
دی مینۆر بەسه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ستی به‌ یاریه‌كه‌ كردو كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌می به‌ ئه‌نجامی شه‌ش یه‌رامبه‌ر به‌ چوار برده‌وه‌ ، له‌ كۆمه‌له‌ی دووه‌م تێنسزانه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ باشتر ده‌ركه‌وت و توانی به‌ ئه‌نجامی شه‌ش یه‌رامبه‌ر به‌ سێ براوه‌ بێ و ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان یه‌كسان بكاته‌وه‌ ، له‌ كۆمه‌له‌ی سێیه‌میش دی مینۆر هاته‌وه‌ نێو ركابه‌ری و توانی به‌ شه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ سێ ئه‌م كۆمه‌له‌یه‌ له‌ سوودی خۆی ته‌واو بكات و یاریه‌كه‌ش به‌ دوو كۆمه‌له‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌له‌یه‌ك بباته‌وه‌ و سه‌ركه‌وێت بۆ قۆتاغی پێش كۆتایی پاله‌وانێتیه‌كه. ‌ 
شایه‌نی باسه‌دی مینۆر لە یاری قۆناغی پێش کۆتاییدا، ڕووبەڕووی دۆمینیک کوپفەری ئەڵمانی دەبێتەوە.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.