Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:30

ئه‌مڕۆ كه‌نار ده‌ریایه‌ك له‌ توركیا چۆڵ و قه‌ده‌غه‌ كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كه‌نار ده‌ریای سۆفۆلار له‌سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش له‌ نزیك ئه‌سته‌نبۆڵیان له‌ گه‌شتیاران چۆل و قه‌ده‌غه‌ كرد، به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مینی ده‌ریایی چێنراو له‌ قوڵایی ده‌ریاكه‌دا.

مینه‌كان دوێنێ یه‌كشه‌م له‌لایه‌ن ژێرده‌ریایه‌كی توركیاوه‌ دۆزرابوونه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان 28 مینی ژێرده‌ریایی نه‌ته‌قێنراو بوون.

پۆلیسی توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌رجه‌م گه‌شتیارانی له‌نزیك كه‌ناراوه‌كه‌ دوورخسته‌وه‌ و داخستنی كه‌ناراوه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاگه‌یاند.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا ته‌نیا 8 مین له‌ كۆی ئه‌و 28 مینه‌‌ ده‌رهێنراون و پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ده‌رهێنانی ئه‌وانی تریش به‌رده‌وامه‌.

پێده‌چیت دانانی ئه‌م مینانه‌ بۆ ده‌یان ساڵی رابردوو و سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م بگه‌ڕێته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.