له میانی ركابه‌ریيه‌كانی تێنسی كراوه‌ی ئه‌تلانتاو له قۆناغی پێش كۆتایی پاله‌وانێتیه‌كه‌دا ئەلێکساندەر ڤوکیچی ئوسترالی، لە بە سێ کۆمەڵەی بێ به‌رامبه‌ر سەرکەوتنی بەسەر هوگۆ هامبێری فەرەنسی به‌ده‌ستهێناو گەیشتە یەکەمین یاری کۆتایی ئەی تی پی.
ڤۆكیچ ئاسته‌نگی زۆری له یاریه‌كه نه‌دیت ،كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌می به شه‌ش به‌رامبه‌ر به‌سێ برده‌وه ، له كۆمه‌له‌ی دووه‌م تێنسزانه فه‌ره‌نسیه‌كه هه‌ولی دا بگه‌رێته‌وه نێو كه‌شی ركابه‌ری به‌لام دواجار ڤۆكیج به حه‌وت به‌رامبه‌ر به شه‌ش ئه‌م كۆمه‌له‌یه‌شی ل سوودی خۆی ته‌واو كرد.
له كۆمه‌له‌ی سێیه‌میش ركابه‌ری به‌هێز له نێوان هه‌ردوو یاریزان به‌ده‌ی ده‌كرا ، به‌لام ڤۆكیج سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و بوار به ركابه‌ره‌كه‌ی نه‌دات هیچ كۆمه‌له‌یه‌ك بباته‌وه ، بۆیه ئه‌م كۆمه‌له‌یه‌شی به حه‌وت به‌رامبه‌ر به پێنج برده‌وه‌و یاریه‌كه‌شی به سێ كۆمه‌له‌ی بێ وه‌لام له سوودی خۆی ته‌واو كرد‌و بۆ یه‌كه‌مین جار له ژیانی وه‌رزشی گه‌یشته یاری كۆتایی ئه‌تلانتای كراوه ،لە یاری کۆتاییدا ڤوکیچ ڕووبەڕووی تایلۆر فریتزی ئەمریکی دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.