Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:40

نرخی 100دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا گەیشتە 157 هەزار و 500 دینار

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی بەغدا و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەردوو بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 156 هەزار و 200 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا دوێنێ چوارشەممە نرخەكەی 154 هەزار و 300 دینار بووە.
هەروەها نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزار و 500 دینار، لە كاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 155 هەزار و 500 دینار.
لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، بازاڕی بۆرسە بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، بەوپێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 156 هەزار و 300 دینار، نرخی كڕینیش بە 156 هەزار و 250 دینار بووە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.