Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:54

كەسێك لەنێو فڕۆكەیەكی توركی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کوردستان TV
100%

فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی توركیا لەكاتی گەشتێكدا لە ئەستەنبوڵەوە بۆ مەراكش ناچار بوو لە جەزائیر بنیشێتەوە، دوای ئەوەی لەناو فڕۆكەكەدا كەسێك خۆی كوشت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، گەشتی هێڵی ئاسمانی توركیا TK619 لە فڕۆكەخانەی ئەستەنبوڵەوە هەڵفڕی و بەرەو شاری مەراكشی مەغریب بەڕێكەوت.
لە كاتی گەشتەكەدا سەرنشینێكی بیانی كە ڕەگەزنامەكەی ئاشكرا نەكراوە، چووەتە ناو گەرماوەكەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لەوێ ماوەتەوە، ئەمەش وایكردووە تیمی فڕۆكەوانی فڕۆكەكە گومانێك لایان دروست ببێت . دواتر دەبینن سەرنشینەكە لەنێو گەرماوەكە بێهۆش بووەو لەگەڵ تێكچوونی باری تەندروستی سەرنشینەكەش، فڕۆكەكە نیشتنەوەی بەپەلەی لە جەزائیر ئەنجامدا، دوای نیشتنەوەش، ستافی پزیشكی كە هاتبوونە نێو فڕۆكەكە، گیان لەدەستدانی سەرنشینەكەیان ڕاگەیاند و دووپاتیان كردەوە كە سەرنشینەكە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.