دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شاری كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیماڕك بۆ سێیه‌مجار بێڕێزی به‌رامبه‌ر به كۆپی قورئانی پیرۆز كرا و له‌به‌رده‌م دوو باڵیۆزخانه ئاگری تێبه‌ردرا.
بێڕێزییه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند هاووڵاتییه‌كی توندڕه‌وی دانیماڕكییه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی میسڕ و توركیا ئه‌نجامدرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له رۆژانی ڕابردووش به‌هه‌مانشێوه له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له شاره‌كانی ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوێد و كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیماڕك هه‌وڵی بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر به قورئانی پیرۆز درابوو.
كاره‌كه ببووه هۆكاری برینداركردنی ملیۆنان موسڵمان و زۆرێك له وڵاتانی ئیسلامیش دژی ئه‌م كاره وه‌ستابوونه‌وه، به‌تایبه‌ت له عێراق كه باڵیۆزخانه‌ی سوێد له شاری به‌غدا سوتێنرا و هه‌روه‌ها حكوومه‌تی عێراق كارمه‌ندانی هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی سوێد و دانیماڕك ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كردنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.