بوومەلەرزەیەك پارێزگای ئادانای ھەژاند و لە عوسمانییەش ھەستی پێكرا.
كاتژمێر 08:44 خولەكی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5،5 پلە، قەزای كۆزان-ی پارێزگای ئادانای ھەژاند و لە عوسمانییەش ھەستی پێكرا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی بەرێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكانی توركیا (ئافاد)دا بڵاوكراوەتەوە، لە قەزای كۆزان سەربە پارێزگای ئادانا، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5،5 پلە روویداوە.
لەلایەكی دیكەوە دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند كە بوومەلەرزەیەك بەگوڕی چوار پلە لەسەر پێوەری رێختەر، پارێزگای بەسرە-ی ھەژاندووە، بەڵام زیانی گیانی و ماددی نەبووە.
دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بوومەلەزرەیەك بەگوڕی چوار پلە لەسەر پێوەری رێختەر لە پارێزگای بەسرە تۆمار كراوە.
راشیگەیاندووە، چەقی بوومەلەرزەكە لە قەزای ھاریسە بووە بە دووری 22 كیلۆمەتر باكووری رۆژهەڵاتی پارێزگای بەسرە.
باسی لەوەیش كردووە كە ھاووڵاتییانی دانیشتووی قەزای ھاریسە و دەورووبەری، ھەستییان بە بوومەلەرزەكە كردووە.
دوو بوومەلەرزە لە عێراق و توركیا روویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.