بانکی ناوەندیی عێراق ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بڵاو کردەوە دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوامن لە جێبەجێکردنی داوا ڕەواکان سەبارەت بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی 1320.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی 07ـی 2023 دوای ئەوەی نرخی دۆلار بۆ 155 هەزار دیناری عێراقی بەرزبووەوە، لە ڕاگەیەنراوێک بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: دووپاتی دەکەینەوە کە لە جێبەجێکردنی داوا ڕەواکان بۆ فرۆشتنی دۆلار لە نووسینگە فەرمی و مۆڵەتپێدراوەکانی بە نرخی فەرمیی خۆی کە بە 1320 دیناری عێراقی بۆ هەر دۆلارێک جێگیر کراوە، بەردەوام دەبن.
ڕاشیگەیاند: داوا لە بانکی ناوەندی دەکەین کە لەسەر حاڵەتی بەرزبوونەوەی دۆلار بەراورد بەو نرخە فەرمییەی بۆی دانراوە ڕاپۆرت ئامادە بکات.
بانکی ناوەندیی عێراق قەرەبووی ئەو کەسانەش دەکاتەوە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار زەرەرمەندبوونە، ئاماژەی بەوە داوە کە بانکەکە یان کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو لەگەڵ قەرەبووی ئەو کەسانە دەکاتەوە کە بەهۆی جیاوازی نرخەوە زەرەرمەندبوونە.
دەتوانن لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە داوای قەرەبوو بکەنەوە:- ([email protected])
یان پەیوەندیی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن:-
07809224663
07853330555
07721111418
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەیە، ئەمڕۆ له هه‌ندێ له نووسینگه‌كان به‌های 100 دۆلار بۆ فرۆشتن 155 هه‌زار دینار بوو، بۆ كڕینیش 152 هه‌زار دیناریان دەدا.
ئه‌م به‌رزبوونه‌وه له‌ناكاوه‌ی ئێستای به‌های دۆلار له بۆڕسه و نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو په‌یوه‌ندی به‌و سزایانه‌وه هه‌یه كه ئه‌مریكا به‌سه‌ر 14 بانكی عێراقی سه‌پاندوویه‌تی به‌هۆی پێشێلكردنی پڕه‌نسیپه‌كانی خستنه‌ڕووی دۆلار و گواستنه‌وه‌یان به‌شێوه‌ی نایاسایی بۆ وڵاتی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.