به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له هه‌ندێ له نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق تا دێت ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ شوێن نرخه‌كه‌ی گه‌یشتۆته 155 هه‌زار دینار.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ندێ له نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها له پارێزگاكانی عێراق ترسیان له نرخی ئێستای دۆلار هه‌یه و به‌هۆیه‌وه تاڕاده‌یه‌كی زۆر خۆیان له كڕین و فرۆشتنی به دوور ده‌گرن.
هه‌روه‌ها زانراوه كه له هه‌ندێ له نووسینگه‌كان ئێستا به‌های 100 دۆلار بۆ فرۆشتن بریتییه له 155 هه‌زار دینار، بۆ كڕینیش 152 هه‌زار دینار ده‌ده‌ن.
ئه‌م به‌رزبوونه‌وه له‌ناكاوه‌ی ئێستای به‌های دۆلار له بۆڕسه و نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو په‌یوه‌ندی به‌و سزایانه‌وه هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر 14 بانكی عێراقی سه‌پاندوویه‌تی به‌هۆی پێشێلكردنی پڕهنسیپهكانی خستنه‌ڕووی دۆلار و گواستنه‌وه‌یان به‌شێوه‌ی نایاسایی بۆ وڵاتی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.