ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی (327،470،000)دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقام لە شارۆچكەی چوارقوڕنە.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی چوارقوڕنەیە و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقامی سەرەكیی ناو بازاڕی چوارقوڕنە خەرج دەكرێت.
وهزارهتی شارهوانی: گوژمهیهك بۆ قیرتاوكردنی شەقام لە چوارقوڕنە خەرج دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.