Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 13:54

لە کابینەی نۆیەم زیاتر لە 33 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی کارەبا لە گەرمیان تەرخان کراون

کوردستان TV
100%

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 33 ملیار و 48 ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کارەبا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان تەرخان کردووە.

ئەمڕۆ شەممە 22ـی 07ـی 2023 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەو پڕۆژانەی خستووەتەڕوو کە لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون، کە تێچووی سەرجەم پڕۆژەکان 33 ملیار و 48 ملیۆن دینار بووە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە پڕۆژەکانی خستووەتەڕوو:-

 - دامەزراندنی وێستگەی 165 مێگاواتی کارەبا لە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگەی نەوت.

-  دامەزراندنی وێستگەی گۆڕینی کارەبای 132 کیلۆڤۆڵت بە گوژمەی 18 ملیار 38 ملیۆن دینار.

-  دامەزراندنی وێستگەی گۆڕینی کارەبا 33 کیلۆڤۆڵت لە ناحیەی ساڵح ئاغا بە گوژمەی ملیارێک و 400 ملیۆن دینار.

-  دامەزراندنی هێڵەکانی  132کەی ڤی پاڵەپەستۆی بەرز لە نێوان کەلار - کفری بەگوژمەی 4 ملیار و 200 ملیۆن دینار.

- 73 پڕۆژە بە گۆژمەی 9 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ گەیاندنی کارەبا بۆ گوندەکان و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی کارەبا و بارزۆری و کڕینی کەرەستەکانی کارەبا بۆ کۆگەکان و ڕووناککردنەوەی شەقامەکان جێبەجێ کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.