چێشتلێنەرە بەناوبانگەکەی تورکیا کە لەسەرانسەری جیهان بینەری هەیە، لە گرتەڤیدیۆیەکدا باوکی تۆمەتبار دەکات کە تووشی کێشەی دارایی کردووە.
چێشتلێنەری بەناوبانگی تورکیا بوراک ئۆزدەمیر خاوەنی زنجیرە چێشتخانەکانی CZN Burak سکاڵای یاسایی لەسەر باوکی تۆمار کرد، بەهۆی فێڵکردن و بەکارهێنانی ناویەوە لەلایەن باوکیەوە.
ئەو چێشتلێنەرە نێودەوڵەتییە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت و ڕوونی کردەوە چیتر خاوەنی هیچ چێشتخانەیەک نییە بە ناوی خۆیەوە، جگە لە یەک چێشتخانە کە لە ئەستەنبووڵە، دەڵێت "هیوادارم لەلایەن ئەو کەسانەوە فریو نەدرێن کە سوود لە ناوم و وێنەکەم وەردەگرن."
بوراک ئۆزدەمیر جەختی کردەوە کە لە کارەکەی لە جیهانی چێشتلێنان بەردەوام دەبێت.
ئەو چێشتلێنەرە وەک خۆی باسی دەکات، هۆکاری ناکۆکی نێوان خۆی و باوکی پەیوەندی بە فرۆشتنی مافی ناوەکەیەوە بە بازرگانێکی بیانی هەیە، بەبێ ئاگاداری خۆی.
کێشەی نێوان بوراک و باوکی دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا سەری هەڵدا، چونکە بوراک هەوڵی دەدا تا دەتوانێت دەستی هاوکاری بگەیەنێتە ئەو ناوچانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام لەو ماوەیەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی باوکی بووەوە.
چێشتلێنەرە بەناوبانگە تورکەکە بەرگەی ئەو بەربەستانەی باوکی نەدەگرت، بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکە لە شارەکەی خۆی لە هاتای، ئەمەش وای لێکرد هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ باوکی بپچڕێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.