Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 15:40

وتەبێژی حكومەت : سبەی شاندێكی حكومەتی هەرێم بۆ پرسی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا دەكات

کوردستان TV
100%

بڕیارە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا بكاتەوە. 
لەوبارەیەوە پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كوردستان تیڤی رایگەیاند: سبەی یەكشەممە، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی تەواوكردنی ئەو رێكارە تەكنیكیانەی لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ دا ماون لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی ناردنی مووچە سەردانی بەغدا دەكاتەوە. 
جێی ئاماژەیە هەفتەی رابردووش شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ هەمان مەبەست سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق ژماریەك كۆبوونەوە و دیداریان ئەنجامدا. 
ئەمە لە كاتێكدایە كە 12 مانگی شەشی ئەمساڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، پڕۆژەیاسای بودجەی پەسند كرد، رۆژی 21ی حوزەیران، لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق یاسای بودجەی گشتی واژۆ كرد و دواتر لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوكرایەوە، بەڵام تائێستا بودجەكە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بڕیارە رێنمایی بۆ جێبەجێكردنی دەربكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.