Erbil 9°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 17:31

‌ له‌ شه‌ش مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 8 هه‌زار كه‌س سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ یان له‌ سلێمانی كردووە

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1/1 بۆ 30/6/2023) لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی 7.691 كەس سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردوە، لەو ژمارەیە 4.167 نەخۆشیان داخڵ كراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 3.171 بوژانەوەی دڵ و 165 نەشتەرگەری دڵ و 15.38 نەشتەرگەری قەستەرە و  852 نەشتەرگەری شەبەكە وباڵۆن ئەنجام دراوە.
لە شەش مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 1.868 هێڵكاری دڵ و 1.672 پشكنینی سیتی سكان و 1.810 ئیكۆ و 40 پیسمەیكەر ئەنجام دراوە ، هەروەها 751 تیشك گیراوە و 525 چارەسەری سروشتی كراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.