دوای بڕیاری جێهێشتنی بارەگاکەی لە بەغدا، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان ڕاستەوخۆ لە تورکیاوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی حکوومی و حزبی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
ئەمشەو هەینی 21ـی 07ـی 2023 کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەلایەن فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی پارتی دیموکراتی کوردستان و د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و چەندین کەسایەتیی دیکەی حکوومی و ئایینی لە ئایینە جیاوازەکان پێشوازی لێ‌کرا.
سەردانەکەی لویس ساکۆ بۆ هەرێمی کوردستان، دوای ناڕەزاییەتیەکەی دێت بەرامبەر بە فەرمانێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق.
ڕۆژی 03ـی 07ـی 2023 بە فەرمانی ژمارە (31)ـی سەرۆکایەتیی کۆمار تێیدا پلەی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان لە کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ سەنرایەوە.
ئەم فەرمانەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و پاشان لویس ساکۆ بڕیاری دا بارەگاکەی لە بەغدا جێبهێڵێت و دەسەڵاتەکانی بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بگوازێتەوە، ئەمەش لەبەرامبەر فەرمانەکەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق و بێدەنگبوونی حکوومەت لەسەر ئەم بابەتە.
لویس ڕۆفائیل ساكۆ، ساڵی 1948 له‌زاخۆ له‌دایكبووه و ساڵی 1974 به‌قه‌شه‌ی ئه‌بره‌شییه‌ی كلدان له‌مووسڵ دامه‌زرێنراوه، ساڵی 1983 دكتۆرای له زانكۆی پاپه‌وی له ڕۆما وه‌رگرتووه، ساڵی 1984 بڕوانامەی ماستەری له فیقهی ئیسلامی به‌ده‌ستهێناوه، ساڵی 1986 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له زانكۆی سۆربۆن له‌پاریس وه‌رگرتووه، ساڵی 2002 به‌مه‌ترانی ئه‌بره‌شییه‌ی كه‌ركووك هه‌ڵبژێرراوه.
هەروەها ساڵی 2013 به پاتریاركی کەنیسەی كلدانی له سنۆدس له ڕۆما هه‌ڵبژێردراوه و شوێنی پاتریارک عه‌مانۆئیل ده‌لیی سێیه‌می گرته‌وه كه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، ساڵی 2018 پله‌ی كاردیناڵی وه‌رگرتووه، چه‌ندان میدالیای ڕێزلێنانی پێ به‌خشراوه، لویس ساکۆ له زیاتر لە 200 وتار و 20 كتێبی له‌سه‌ر ئایین و لاهووت نووسیوه‌و بڵاو كردۆتە‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.