Erbil 8°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 17:51

لە گوندێکی ئامێدی کەسێک بەهەڵە بە دەستی هاوڕێیەکی کوژرا

کوردستان TV
100%

لە گوندێکی مێزێ لە سنووری ناحییەی چەمانکێ کەسێک کوژرا، کە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بۆ ڕاوکردنی بەراز ڕوویان لەو گوندە کردبوو.

ئەمڕۆ هەینی 21ـی 07ـی 2023 هێرش ئیسکان پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: لە گوندی مێزێ لە سنووری ناحییەی چەمانکێ لە قەزای ئامێدی هاووڵاتییەک لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە کوژرا.

سەرچاوەیەکی تایبەت لەبارەی ڕووداوەکە بۆ (کوردستان تیڤی) گوتی: ئەو هاووڵاتییە لەگەڵ 5 هاوڕێی بۆ ڕاوکردنی بەراز هاتبوونە دەوروبەری گوندی مێزێ لە ناحییەی چەمانکێ.

پەیامنێرمان سەبارەت بەو ناسنامەی ئەو هاووڵاتییەی کوژراوە، ئاماژەی بەوە دا کە ناوی گۆرگس یاقویە، خەڵکی گوندی هێزانکێیە، تەمەنی 55 ساڵە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.