Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 19:52

یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ خولی نایابی عێراق ئه‌نجام نادرێت

کوردستان TV
100%

یانه‌ی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان به‌رامبه‌ر یانه‌ی قاسم له‌ خولی نایابی عێراق ئه‌نجام نادرێت.

بڕیاربوو ئه‌مشه‌و هه‌ینی له‌ كاتژمێر 9:30ی شه‌و، یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری له‌ گه‌ڕی كۆتایی و 38ی خولی نایابی عێراق، مێوانداریی یانه‌ی قاسم بكات.

به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوببووه‌وه‌ كه‌ شاندی یانه‌ی قاسم بڕیاریانداوه‌ نه‌هێن بۆ شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یارییه‌كه.

له‌مباره‌یه‌وه‌ یانه‌ی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی نه‌هاتنی شاندی یانه‌ی قاسم بۆ شاری هه‌ولێر، دەستەی کارگێڕی یانەکەمان پەیوەندیی بە کارگێڕانی یانەی وەرزشی قاسمه‌وه‌ کرد.

بڵاویشی كرده‌وه‌: کارگێڕی یانەی قاسم‌ لە وەڵامدا جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ شاندی یانەکەیان گەشتی شاری هەولێر ناکات و ئامادەی یاریی یانەکەیان بەرامبەر به‌ یانەی هەولێر نابن.

یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ كارگێڕی یانه‌ی قاسم هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ بڕیاری نه‌هاتنه‌كه‌یان، بە نووسراوی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقیان ئاگادار کردۆتەوە.

به‌ڵام یانه‌ی هه‌ولێر هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هاتنی شاندی یانه‌ی قاسمی بۆ شاری هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كرد و هه‌روه‌ها دیاریش نییه‌ كه‌ ئاخۆ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ چ بڕیارێك ده‌دات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.