Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 19:52

له‌ شاره‌زوور به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ سنووری شارۆچكه‌ی شاره‌زوور ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل رووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 6 كه‌سی تریش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) ڕووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی زه‌ڕایه‌ن – سه‌یدسادق ڕوویداوه‌ و تێیدا دوو ئۆتۆمبێل پێكیان داداوه‌.

له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ هه‌رسێكیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و پێكهاتوون له‌ پیاو و ئافره‌ت و منداڵێك.

برینداره‌كانیش گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌زوو و به‌شێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی كراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.