Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 19:49

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.. به‌های دۆلار له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌ر به‌ به‌رزی ماوه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی هه‌ر به‌ به‌رزی ماوه‌ته‌وه‌ و نرخه‌كه‌شی له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له‌ سه‌رووی 152 هه‌زاره‌وه‌یه‌.

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی له‌ بۆڕسه‌ و نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌تی عێراق و بانكی ناوه‌ندی بۆ دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌، به‌ڵام تا ئێستا هه‌وڵه‌كان بێ ئامانج بوون.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له‌ شاری هه‌ولێر نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ فرۆشتن 152 هه‌زار بووه‌، نرخی كڕینش 150 هه‌زار دینار بووه‌.

له‌ شاری به‌غدای پایته‌ختیش به‌های دۆلار هه‌ر به‌رزه‌ و به‌هه‌مانشێوه‌ بۆ فرۆشتن 152 هه‌زار دینار وه‌رگیراوه‌، هه‌روه‌ها نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو به‌ 150 هه‌زار دینار هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی وه‌رده‌گرن.

له‌ به‌سڕه‌ و پارێزگاكانی باشووری عێراقیش به‌هه‌مانشێوه‌یه‌ و نرخی هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ فرۆشتن بریتییه‌ له‌ 152 هه‌زار و 500 دینار، بۆ كڕینش 151 هه‌زار ده‌ده‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.