وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌ی بێڕێزیكردن به كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا سه‌رجه‌م كار و چالاكییه‌كانی له شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی وڵاتی سوێد هه‌ڵپه‌سێرێت.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه "بە توندی سەرکۆنەی ئەو بێڕێزییە دەکه‌ین کە بۆ دووەمجارە بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوێد دەکرێت".
بڵاویشی كرده‌وه "هاوکات پەلاماردانی باڵیۆزخانەی سوێدیش لە بەغدا سەرکۆنە دەکه‌ین کە ئەمەشیان دژی عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتنامەی ساڵی 1961ی ڤیەننایە".
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "دوای ڕێکارەکانی حکوومەتی فیدڕاڵ و وەزارەتی دەرەوەی عیراق، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەش هەڵپەساردنی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە ستۆکهۆڵم ڕادەگەیەنێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌نابه‌رێكی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی به‌ناوی سهلهوان مۆمیكا بۆ دووه‌مجار بێڕێزی به‌رامبه‌ر به كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراقه‌وه كرد له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له شاری ستۆكهۆڵم، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 28ی حوزه‌یرانی ڕابردووش به‌هه‌مانشێوه بێڕێزی به‌رامبه‌ر كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز كردبوو.
ئه‌م كاره‌ی په‌نابه‌ره عێراقییه‌كه و رێگه‌پێدانی له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و پۆلیسی سوێده‌وه، وای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له شاری ستۆكهۆڵم بدات، هه‌روه‌ها داواشی له باڵیۆزخانه‌ی سوێد له شاری به‌غدا كرد به‌زووترین كات خاكی عێراق جێبهێڵێت.
حكوومه‌تی عێراق به فه‌رمانێك هه‌روه‌ها بڕیاری دا ڕێگری له سه‌رجه‌م كۆمپانیا سوێدییه‌كان بكات له‌سه‌ر خاكی عێراق كار بكه‌ن له‌نێویشیاندا كۆمپانیای ئیریكسۆن كه له بواری په‌یوه‌ندییه‌كان كار ده‌كات.
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆشدا لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حكوومه‌تی سوێد و ڕێگرینه‌كردن له بێڕێزیكردن و سوتاندنی كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق، هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوێد لە شاری بەغدا و ئاگریان تێبه‌ردا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.