دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له شاره‌دێی ته‌قته‌ق له سنووری شاری كۆیه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا شه‌ڕ دروست ده‌بێت و له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ش كه‌سێك ده‌كوژرێت و یه‌كێكی تریش بریندار ده‌بێت.
رائید هه‌رێم دلشاد به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ته‌قته‌ق بۆ (كوردستان تیڤی) له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه گوتی: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا له شاره‌دێی ته‌قته‌ق شه‌ڕ و ئاژاوه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه دروست ده‌بێت كه خزم و ناسیاوی یه‌كترن.
گوتیشی: له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا ته‌قه ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س بریندار ده‌بن به ناوه‌كانی (ر. ج. ع) ته‌مه‌ن 19 ساڵ و (م. ج. ر) ته‌مه‌ن 50 ساڵ.
هه‌روه‌ها گوتی: برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن و دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، هه‌ردوو برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك ده‌كرێن، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه یه‌كێك له برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
رائید هه‌رێم دلشاد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمه‌تباره‌كان ناسراون و دانیشتووی شاری هه‌ولێرن و وه‌ك میوان به‌شدارییان له ئاهه‌نگه هاوسه‌رگیرییه‌كه‌دا كردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ته‌قته‌ق جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌پێی مادده‌ی 405 له یاسای سزادانی عێراقی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارانی هه‌ڵاتوو ده‌رچووه و هێزه‌كانی پۆلیس به‌دوایانه‌وه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنیان.
كۆیه / كانیاو حه‌كیم
وێنه: ئه‌و كه‌سه‌ی له ڕووداوه‌كه‌دا بریندار ببوو و دواتر گیانی له‌ده‌ست دا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.