به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ئافره‌تی ڕاگه‌یاند كه له به‌غدا به ئۆتۆمبێل كه‌سێكی كوشتبوو.
ئاسایشی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه "بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی عێراق، توانیمان تۆمەتبارێکی ئافرەت بە ناوی (أ، ج، ن، ع) دەستگیر بکەین".
بڵاویشی كرده‌وه " تۆمه‌تباره‌كه لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی (کەرخ) لە شاری بەغدا داوا کراوە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە بە ماددەی 36ی هاتوچۆ لە یاسای سزادانی عێڕاقی، لەبەر ئەوەی لە شاری بەغدا بە ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەکی داوە بە ناوی (ح، ح، ف) و گیانی لەدەستداوە.
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمه‌تباره ئافره‌ته‌كه بە مەبەستی خۆشاردنەوە بەرەو شاری هەولێر هەڵاتبوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێره‌وه، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیرایه‌به‌ر تاوەکو ڕادەست بکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.